پێشانگای هونەری لە Seen art: ئهم پێشانگایە كراوەیە رۆژانی چوارشەممە و پێنچ شەممە ورۆژانی كۆتایی هەفتە لەكاتژمێر12:00 -17:00 تاكو رۆژی 30/11/2008 بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بكەن بەم ژمارە تەلەفۆنانە : 06-22995385 034-6354660
كۆرێكی بیروڕا:
باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لە لاهای هەلسا بە بەستنی كۆرێكی بیروڕا رۆژی هەینی رێكەوتی 17/10/2008 بۆ بەرێز هادی ئهلعامری سەرۆكی لێژنەی ئاسایش و بەرگری وسەرۆكی كوتلەی بەدر لە پەرلەمانی عێراق بەئامادە بونی ژمارەیێكی زۆر لە رەوەندی عێراقی و نوێنەرانی پارتیەكان و كۆمەلایەتی.
بەرێز سیامەند بەننا باڵیۆزی كۆماری عێراق لە لاهای رۆژی شەممە رێكەوتی 11/10/2008 پێشانگایەكی نێودەلەتی بۆ هونەری شێوەكاری كردەوە لە كۆجێ Gallery Seen art لەشاری Soesterberg بەئامادەبونی باڵیۆزی كۆماری بۆلیڤیا لە لاهای و بەرێز محمد سابیر ئیسماعیل باڵیۆزی كۆماری عێراق لە چین وهژمارەیێكی زۆر لە دبلۆماسی و نوێنەری دەوڵتان و بەرێوەبەری شارەوانی و چەندین پیاوانی بەكاربردن و هونەری شێوەكاری ورۆشەنبیرانی عێراقی و هۆلەندی.
پیرۆزبایی:
بەناوی باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لە لاهای و بەبۆنەی هاتنی جەژنی ( جما ) ی كوردەكانی ئێزیدی ، جوانترین وگەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی رەوەندی عێراقی دەكەین ولەبرایانی ئێزیدی لەهۆلەندا و گشت جیهان .
نانخواردنی رۆژوو شكاندن:
بەرێز باڵیۆزی كۆماری عێراق لە لاهای نانخواردنی رۆژوو شكاندن دووەمی پێش كەش كرد ئێوارەی رۆژی 25/9/2008 بۆ رەوەندی عێراق لە هۆلەندا لە بەشی هەرێمی خێلدەرلاند ، بەئامادەبونی ژمارەیێكی زۆر لە رەوەندی عێراق ونوێنەرانی حیزب و رێكخراوە و پیاوانی ئاین لە هەموو گەل و نیشتمانی لە شارەكانی هەرێمی خێلدەرلاند.
لەسەر ئاراستەكردنی رێزدار هوشیار زێباری وەزیری دەرەوەی كۆماری عێراق بەرێز سیامەند بەننا باڵیۆزی كۆماری عێراق لە لاهای نانخواردنی رۆژوو شكاندنی پێش كەش كرد ئێوارەی رۆژی 17/9/2008 رەوەندی عێراق لە هۆلەندا لە هۆلی باڵیۆزخانە . بەئامادەبونی ژمارەیێكی زۆر لە رەوەندی عێراق ونوێنەرانی حیزب و رێكخراوە و پیاوانی ئاین لە هەموو گەل و نیشتمانی لە شارەكانی هۆلەندا.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی بریاری دا بە زیاد كردنی دەرماڵەی یارمەتی بۆ كەل و پەلی خوێندكارانی نوێنەرانی خوێندن بـەم جۆرانە: